گواستنەوەی عێراق: ئەو بوومەلەرزەیەی عەنتابی توركیای گرتەوە، خەڵكی هەرێمی كوردستان هەستیان پێكردووە

ناوخۆ
  • 20-02-2023, 21:51
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی گواستنەوە دووپاتی كردەوە : ئەو بوومەلەرزەیەی ئەمڕۆ لە ناوچەی عەنتاب لە باشووری ناوەڕاستی توركیای گرتەوە، لەلایەن هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و هەندێك لە پارێزگاكانەوە هەستی پێكراوە.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : ڕوانگەی بومەلەرزەزانییەكانمان لە دەستەی گشتی كەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی، كاتژمێر 08:04:29 ئێوارەی ئەمڕۆ بە كاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەكیان لە دەڤەری عەنتاب تۆماركردووە لە باشووری ناوەڕاستی توركیا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و بەشێك لە پارێزگاكان لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێكرا، لە ئەگەری هەر پێشهاتێكی دیكەرووبدات ئاگادارتان دەكەینەوە.
    دەستەی گشتی كەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە داوای لە هاووڵاتیانی بەڕێز كردووە، وریا بن و خۆیان لە دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست بەدوور بگرن و پابەندبن بەو فەرمانە بومەلەرزەزانییەوە كە لەلایەن دەستەكەوە دەرچووە.