بەغدا- INA
ئەمڕۆ دووشەممە دیوانی وەقفی سونی ڕایگەیاند: سبەی یەكەم ڕۆژی مانگی شەعبانە بۆ ساڵی ئێستای كۆچی.
دیوان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: كە بە لەبەرچاوگرتنی پشتڕاستكردنەوەی بینینی مانگ لە لایەنی شەرعی و فەلەكییەوە، لیژنەی دیاریكردنی مانگەكانی سەرەتای كۆچی لە دیوانی ئەوقافی سوننە ڕایدەگەیەنێت : كە سبەی سێشەممە كە دەكاتە 21-2-2023 سەرەتای مانگی شەعبانە بۆ ساڵی ئێستای 1444ی كۆچی ئینشائڵڵا.