بەغدا _ INA
ئەمڕۆ دووشەممە وەزراەتی دەرەوە كۆتایی ڕاوێژكارییەكانی لەگەڵ هاوتا هیندییەكەی ڕاگەیاند كەلە بە غدا بەڕێوەچوو، هاوكات ئاماژەی بەئامادەكارییەكانی بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانی لیژنەهاوبەشەكانی مانگی حوزەیرانی داهاتوو دەدا.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : ڕاوێژكارییە سیاسییەكانی نێوان عێراق و هیندستان لەسەر ئاستی یاریدەدەرانی وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات ئەمڕۆ لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە كۆتایی هات لە بەغدا، ئاماژە بەوە دەكات كەلایەنی عێراقی لەلایەن جێگری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری پلاندانانی سیاسی باڵیۆز هیشام عەلەوی سەرۆكایەتی دەكرا لە كاتێكدا لایەنی هیندستان لەلایەن جێگری وەزیری دەرەوەی هیندستان ئەوساف سەعید سەرۆكایەتی دەكرا.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانەی ڕاوێژكارییە سیاسییەكاندا كۆمەڵێك بابەتی گرنگ لەڕووی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانەوە تاوتوێ كران، هەروەها هەنگاوە كردارییەكانی داهاتوو بۆ فراوانكردنی هاوكارییەكان لەبوارەكانی سیاسی، دیپلۆماسی، ئابووری، ڕۆشنبیری و ئەمنیدا، ئاماژەی بەوەشكرد : ئامادەكارییەك هەبووە و كراوە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانی لیژنەی هاوبەشی عێراق و هیندستان، كە بڕیارە لە مانگی حوزەیران ئەنجام بدرێت و جگە لە ئاڵوگۆڕی سەردانەكان لە ئاستی باڵادا و واژۆكردنی ژمارەیەك یاداشتی لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتنی دوولایەنە لە بوارە جیاوازەكاندا .
ئاماژەی بەوەشكردووە : لایەنی هیندستان بانگهێشتنامەیەكی فەرمی لە هاوتا هیندییەكەیەوە ئاراستەی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری كاروباری دەرەوە فوئاد حسێن كردووە بۆ ئەوەی سەردانی نیودەلهی پایتەخت بكات.
جێگای سەرنجە دوێنێ شاندی هیندستان لە بەغدا زنجیرەیەك كۆبوونەوەیان ئەنجامدا لەگەڵ ژمارەیەك وەزیر و بەرپرس، لەوانە وەزیری نەوت و وەزیری بازرگانی و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە ، كە لەو ماوەیەدا باس لە ڕێگاكانی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و هیندستان كرا.