دەزگای هەواڵگری نیشتمانی دەستگیركردنی دوو قاچاخچی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 20-02-2023, 20:42
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە دەزگای هەواڵگری نیشتمانی دەستگیركردنی دوو قاچاخچیی دراوی بیانی ڕاگەیاند كە 750 هەزار دۆلاریان پێبووە.
    ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : كە بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی كە ئەنجامدراوە لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە بۆ بەدواداچوونی قاچاخچییەكانی دراوی بیانی و دەستكاریكەرانی نرخی ئاڵوگۆڕكردن، مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق دوو ئۆپەراسیۆنی جیاواز بە هاوكاری لەگەڵ هێزەكانی گرتنی زەوی توانیان دوو كەس لەو كەسانە دەستگیر بكەن كە دەستیان لەم تاوانانەدا هەبووە، و ئەوانیش بڕە پارەیەكی (750هەزار دۆلار) پێ بووە كە بۆ قاچاخچێتی ئامادەكرابوو.