مەندەلاوی: هەفتەی داهاتوو بودجە دەگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران

سیاسی
  • 20-02-2023, 17:55
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ دووشەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی دووپاتیكردەوە كە ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی هەفتەی داهاتوو دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران.
    مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و گەیشتووە: لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی دەگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەمەش دوای پەیوەندییەكی تەلەفۆنی هات كە لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی كردبوو.
    دووپاتیشی كردەوە : گرنگیی پڕۆژەیاسای بودجە بەم نزیكانە دێتە پەرلەمان و دەستكردن بە گفتوگۆكردن لەسەر بڕگەكانی و ئەنجامدانی هەمواركردنەوەی پێویستی بۆی لەلایەن لیژنەی داراییەوە، بە شێوەیەك كە گەرەنتی جێبەجێكردنی دروستی مەنهەجی حكومەت بكات، بەتایبەتی پاڵپشتیكردنی چین و توێژە هەژارەكان و بەدەست بەركردنی بەردەوامی و دڵنیابوون لە دابینكردنی كەرەستەی سەرەتایی لە ڕێگەی سەبەتەی خۆراكەوە، هەروەها دەستەبەركردنی مووچە و تەرخانكردنی كارمەند و دارایی پێویستە بۆ دامەزراندنە نوێیەكان.