بەغدا- INA
ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی كردەوە كە عێراق گوتارێكی میانڕەوی و لێكنزیكبوونەوەی لە بەرامبەر گوتاری ڕق و توندڕەویدا گرتۆتەبەر.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و گەیشتووە: محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە سوڵتانی تەریقەتی بهرە لە هیندستان موفەزەڵ سەیفەدین و شاندی یاوەری كرد و ئاماژەی بەوەشكرد : سودانی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و وە جەختی لەوە كردەوە كە عێراق خاوەنی سامانێكی ڕاستەقینەیە كە نوێنەرایەتی دەكرێت لە فرەچەشنی دەوڵەمەندی ئایینی و نەتەوەییدا، ئەمەش تایبەتمەندییەكی ئەم گەلەیە كە وایكردووە بۆ هەمووان كراوە بێت بۆ گەلانی جیهان و كولتوورەكانیان و وەرگرتنی بەهاكانی گفتوگۆی بنیاتنەر لە نێوان ئایین و مەزهەبەكاندا.
سەرۆك وەزیرانی عێراق بەپێی بەیاننامەكە ڕایگەیاند : كە عێراق پێشوازی لە پەیوەندییە كولتووری و مرۆییە بەرزەكان دەكات و گوتاری میانڕەوی و لێكنزیكبوونەوە لە بەرامبەر گوتاری ڕقاوی و توندڕەوی، وەك ڕێگایەك بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پێكەوەژیان لە سەرتاسەری ناوچەكە و جیهان.
لای خۆیەوە سوڵتانی تەریقەتی بهرە سوپاسی خۆی بۆ ئەو میوانداری و پێشوازییە دەربڕی، هەروەها شانازیی خۆی دەربڕی بە سەردانەكەیان بۆ عێراق،كە خاكی پێغەمبەران و پارێزراوان و ناوەندی هەمەجۆریی كولتووری و ئایینیە.