بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای راگەیاند بۆ هەڵسەنگاندن و دیراسەکردنی چۆنیەتی دروستکردن و کردنەوەی زانکۆی نوێ،هاوکات ئاماژە بە داڕشتنی پلان و پۆلێنکردنی پارێزگاکان دەکات ، بەپێی پێویستی خۆیان بۆ زانکۆکان.
لەوبارەیەوە "حەیدەر عەبودی" وتەبێژی وەزارەت ،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"نەعیم عبودی" وەزیری خوێندنی باڵا رێنماییداوە بە پێکهێنانی لیژنەی باڵای، لە مانگی ڕابردووش دەستەی بۆچوون دەنگی لەسەر داوە،بۆ لێکۆڵینەوە لە دروستکردن و کردنەوەی زانکۆی نوێ.
وتیشی"لیژنەکە ئەرکی خۆی جێبەجێکردوە لە لێکۆڵینەوە لە پێویستی پارێزگارەکان بۆ زانکۆی نوێ،بەپێی چەند رێکارێک.
ڕوونیشیکردەوە"رێگاکانی لیژنەکە بریتین لە دیراسەکردن و خەمڵاندنی بۆشایی نێوان زیادکردنی پێوەرەکانی گەشەی دانیشتوان و توانای وەرگرتنی زانکۆکان لەسەر ئاستی پارێزگاکان، هەروەها دەستنیشانکردنی پسپۆڕییە پێویستەکان لەژێر ڕۆشنایی پلانی گەشەپێدان و پێویستی کۆمەڵگا،هەروەها گرتنەبەری ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لەم بوارەدا، جگە لە ڕێکخستنی ئەولەویەتەکان لە داڕشتنی پلانی نزیک مەودا و مامناوەند و دوور مەودا.
ئەوەشی خستەروو " لە چوارچێوەی ئەو ئەولەویاتانەی کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە لەسەر بنەمای ژمارەی قوتابخانە ئامادەکارییەکان و توانای ڕاستەقینەی زانکۆکان و بۆشایی نێوانیان، پارێزگاکان پۆلێنکراون.