بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،"محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران رایگەیاند " گرینگ و پێویستە کۆتایی بە مەلەفی "ئۆپرا هاوس" بهێنرێت .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ "محمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ،سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تیایدا ، تاوتوێی پڕۆژەی دروستکردنی ئۆپرا هاوسی کرد، کەلە ساڵی ٢٠١٣ وە وەستاوە.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستەروو " کە لە کۆبوونەوەکە دا وەزیری پلاندانان و وەزیری ڕۆشنبیری و ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ڕۆشنبیری، و بەڕێوەبەرانی گشتی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری ئامادەی بوون"سودانی" رێنماییدا "بە پێویستی کۆتایی هێنان بەم مەلەفە و گرنگی پێدانی ئەم پرۆژە کە هاوتا بێت لەگەڵ ڕۆڵی کولتووری و پێگەی ڕەمزی ئەم پڕۆژەیە، هەروەها بۆ ئەوەی تیپی "سەمفۆنیای" عێراقی بتوانێت بەشداری زیاتر بکات وەک دەروازەیەک بۆ نمایشکردنی هونەر و کولتووریەکەی.
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە " کە سەرۆک وەزیران کورتەیەکی لەبارەی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆژەکە خستۆتەروو، و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی راسپارد بۆ ئامادەکردنی ڕێکارەکان بۆ ئەوەی بیخەنە نێو پلانی پڕۆژەکە کە حکومەت لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی ئێستادا پەسەندی بکات.