بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵ، فەرمانی لێپێچینەوەی لە دژی فەرماندەی پێشووی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی ڕاگەیاند.بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە پارە و بەرژەوەندی گشتی وڵات.
لە بەیاننامەکەی بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەکەدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە"دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافەی تایبەتە بە دۆسیەی دەستپاکی، بڕیاری بانگهێشتکردن و لێکۆڵینەوەی دا لە دژی فەرماندەی پێشووی پۆلیسی فیدراڵ،بە تۆمەتی گەندەڵی و بەفیرۆدانی (7,000,000,000) دینار.
بەیاننامەکە ئاماژەش بەوە شدەکات "ئەو بڕە پارەیە بۆ دابینکردنی کەرەستەی یەدەگ و زرێپۆشکردنی ئۆتۆمبێلی سەربازی بووە لەلایەن کۆمپانیایەکی بازرگانی گشتی لە ماوەی ساڵانی نێوان (2014-2016)دا.
بەیاننامەکە ئەوەشی روونکردۆتەوە " کە فەرمانی لێپێچینەوە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە دەرچووە، لەسەر بنەمای بڕگەکانی ماددەی (340) لە یاسای سزادانی عێراقی،و بە ئاماژەدان بە مادەکانی (47-48-49)ی ئەو یاسایە.