هەواڵگری سەربازی سێ تیرۆریست لە نەینەوا و بەغدا دەستگیرکرد

ئەمنی
  • 20-02-2023, 14:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی لە نەینەوا و بەغدای ڕاگەیاند.
     لە بەیاننامەیەکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە"بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکانی یەکەی (هەواڵگری و ئاسایش)ی فیرقەی چواردە و حەڤدە،توانرا لە بۆسەیەکی توند لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگاکانی نەینەوا و بەغدا، (3) تیرۆریستی داواکراو کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکرابوون دەستگیربکات ، بەپێی بڕگەکانی مادەی (4 تیرۆر) لە قەزای مەخموور و ناوچەی دۆرە.