لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئەنجومەنی دادوەری وۆرک شۆپێک ڕێکدەخات

ئابوری
  • 20-02-2023, 13:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دامەزراوەی گەشەپێدانی دادوەری لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری، وۆرک شۆپێکی ڕاهێنانی بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توند و تیژی ڕێکخست.
     ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"پەیمانگای گەشەپێدانی دادوەری وۆرک شۆپێکی ڕاهێنانی بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی ڕێکخست،کە بە سەرپەرشتی دادوەر "ناسر عومران" نوێنەری لیژنەی یاسایی لە لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و توندوتیژی،کە بە ئامادەبوونی (26) بەشداربوو لە توێژەرانی کۆمەڵایەتی و یاسایی لە بارەگای ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکایەتی دادگای تەمیز لە بەغدا و کەرخ و رەسافە بەرێوەچوو.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشدا " کە وۆرک شۆپەکە لەلایەن "ئەمەل فازل" مامۆستای بەشی یاسا لە زانکۆی "نەهرەین" وانە وترایەوە لەسەر پرسی توندڕەوی و رق و توندوتیژی ، دواتر ئامادەبووان بیروڕا و بۆچونیان ئاڵوگۆڕ کرد، و لەکۆتایی وۆرکشۆپەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر ئامادەبووان دابەشکرا.