بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"مەزهەر محەمەد ساڵح "!ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران،دووپاتی کردەوە کە عێراق لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا ڕیزبەندی قەرزی جێگیری پاراستووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی عێراق ڕیزبەندییەکی هەیە وەک وڵاتان، کە زۆرینەیان وڵاتانی ئابووریی تازەپێگەیشتوون.
"ساڵح " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"لە ساڵی 2015ەوە لە وڵاتی ئێمەدا ڕیزبەندی قەرزی عێراق پەسەند کراوە، ئەمەش بۆ کەمبوونەوەی تێچووی قەرزی دەرەکی بوە ، بە ڕێژەی 50%، کاتێک عێراق سەندی ئەوروپییەکەی بە ناوی (فورات) دەرکرد، کە عێراق لەو کاتەدا لە بازاڕی سەرمایەی نێودەوڵەتی قەرزی کردبوو ، بە نزیکەی یەک ملیار دۆلار، لە ئێستادا لە بازاڕە لاوەکییەکانی ئەوروپادا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەو راوێژکارە وتیشی" سەنەدێکی تری (دیجلە) هەیە کە لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە گەرەنتی کراوە بە بڕی یەک ملیار دۆلار بەهەمان شێوە، هەروەها سەنەدێکی ئەوروپیش بۆ عێراق لەژێر ناوی (عێراق / 2028)،کە پەیوەندی بە یەکلاکردنەوەی قەرزەکانی کەرتی تایبەتی بیانی هەیە ، بەپێی یەکلاییکردنەوەی ڕێککەوتنی یانەی پاریس، بە بڕی ٢.٧ ملیار دۆلار.
ڕوونیشیکردەوە"ڕیزبەندی قەرزی عێراق بەگشتی پەیوەستە،بەو سەنەدانەی ، کە پێشتر ئاماژەمان پێدا
جەختیشی لەوە کردەوە، “عێراق لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا، ڕیزبەندییەکی جێگیری قەرزی پاراستووە، کە پێوەرەکانی لەلایەن زیاتر لە یەکێک لە دەزگا نێودەوڵەتییەکانی هەڵسەنگاندنی قەرزەوە دەردەچن، وەک (کلۆبڵ فتش) و ئەوانی تر، لەسەر بنەمای نیوەی ساڵانە، کە ئاماژەیە بۆ توانا گەورەکانی عێراق بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە دەرەکییەکانی بەرامبەر بە قەرزدەرەکان و ئەوانی دیکە لە سەرانسەری جیهاندا.
هەروەک وتیشی " ئەو پۆلێنکردنەی کە ئەمرۆ عێراق تیایدا توانای نیشانداوە ، لە ئاستی B دایە، عێراق دەخاتە ڕیزی گروپێکی گرنگی نێودەوڵەتی کە لە 60 وڵاتی جیهان پێکهاتووە، کە زۆربەیان وڵاتانی بازاڕی تازەپێگەیشتو و ئابوورییە تازەپێگەیشتوەکانن.