بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای هەواڵگری نیشتمانی دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە تۆمەتبارە بە قاچاخبردنی دراو و زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاریشی پێبووە.
لە بەیاننامەیەکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ئاشکرایکردوە "بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پەیوەست بە لێپێچینەوە لە ئەنجامدەرانی تاوانەکانی بە قاچاخ بردن و ناردنەدەرەوەی دۆلار ، هێزەکانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی توانیان یەکێک لەو کەسانە دەستگیربکەن کە دەستیان لەم تاوانانەدا هەیە، لەگەڵ بڕی (1.410.000) ملیۆنێک چوار سەد و دە هەزار دۆلارە، و (300,000€) سێ سەد هەزار یۆرۆ .
لەبەیاننامەکەدا ئەوەش دەخاتە روو "کەدەزگاکە وەک قەڵایەک بۆ نیشتمان و هاوڵاتی دەمێننەوە لە بەرامبەر هەڕەشە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی.