فوئاد حسێن:دراوی عێراقی بەهێزە و قەیرانی دۆلاریش لە ڕێگەی چارەسەردایە

سیاسی
  • 20-02-2023, 12:53
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"فوئاد حسێن"وەزیری دەرەوەی عێراق ،دووپاتی کردەوە کە دراوی عێراقی بەهێزە،هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە قەیرانی دۆلار لە ڕێگەی چارەسەردایە.
     "فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوە لە میانی کۆنفرانسێکدا، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند "ئەو وەفدەی عێراق،کە سەردانی واشنتۆنیان کرد،لە چەند ئاست و بەشێک پێکهاتبوون،ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئامانجی سەردانەکەی بۆ واشنتۆن پەیوەندیدار بووە بە کەرتی ئابووری. 
     ڕوونیشیکردۆتەوە" کە سیاسەتی دراو لە کارنامەی سەردانەکەی وەفدی عێراقی بووە بۆ واشنتۆن، هەروەک باسکردنی پرسە سیاسییەکان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پەیوەندییە ناوچەییەکان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی گفتوگۆی لەسەر کراوە . 
     "فوئاد حوسێن " جەختی لەوەشکردۆتەوە ، کە دراوی عێراقی بەهێزە، و یەدەگی عێراقیش 100 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، بەم نزیکانەش سەقامگیری بۆ دراوەکە دروست دەبێت.
    راشیگەیاند " پێشتر فاتورەی ناڕاست پێشکەش دەکرا بۆ بەدەستهێنانی دۆلار.
    هەروەک راشیگەیاند " باسی سەپاندنی مەرج بەسەر وەفدی عێراقی کە سەردانی واشنتۆنیان کردووە ، لەوانەش ئاسایی بوونەوە لەگەڵ رژێمی زایۆنی درۆیە، جەختی لەوە کردەوە کە "هیچ مەرجێکی ئەمریکی لەسەر مەلەفی دۆلار نییە. 
     لە درێژەی قسەکانیدا "حسێن" وتی"سەکۆی ئەلیکترۆنی سودمەندی دۆلار دیاری دەکات و قاچاخچێتی ڕادەگرێت،و نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار دەستی بە دابەزین کردووە.