وەزیری کار کردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی ڕادەگەیەنێت بۆ ئەوەی بخرێتە ناو تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتییەوە

ناوخۆ
  • 20-02-2023, 11:53
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"ئەحمەد ئەسەدی " وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی،کردنەوە و پێشکەشکردن فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ ئەو کەسانەی کە یاسای دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیگرێتەوە ڕاگەیاند.
    "ئەسەدی" لە بەیاننامەیەکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە"داواکارییەکە لەسەر فۆڕمی ئەلیکترۆنی کراوەتەوە، بۆ ئەو کەسانەی کە یاسای دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە .
    داوای لە خێزانە وەرگیراوەکان کرد،لە ڕێگەی لینکی ئەلیکترۆنیەوە زانیاری پێشکەش بکەن کە (24) کاتژمێر کراوەتەوە . 
    لای خۆیەوە"ئەحمەد موسەوی" سەرۆکی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی، ڕوونیکردۆتەوە"کە ئەو پۆلانەی داواکاریەکە دەیانگرێتەوە بریتین لە: (بێ باوکان و بێوەژن و ژنانی جیابویەوە لە هاوسەرەکان و خێزانی زیندانیان و هاوسەری ونبوو، جێهێشوو و سنگل و کچان) 
     لە خوارەوە لینکی داواکاری پێشکەشکردن بۆ فۆرمەکە دانراوە

    https://spa.gov.iq/umbrella/