بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"لیوا"عادل عەباس خالیدی"بریکاری کاروباری پۆلیس، چەند رێنماییدا بە ناوەندەکان و فەرمانگەکانی دژی تاوان .
لە بەیاننامەیەکی بەشی کاروباری پۆلیس، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاند"لیوا "عادل عەباس خالیدی" یاریدەدەری کاروباری پۆلیس، ڕێنماییدا بە بنکەکانی پۆلیسی ناوخۆیی و نوسینگەکانی رووبەرووبونەوەی تاوان کردووە، چاپۆشی لەو کەسانە نەکەن کە لە یاسا دەرچوونە.
بەپێی بەیاننامەکە"خالیدی " جەختی لە جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن کردۆتەوە ، کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە دەرچوونە.