بانکی ناوەندی ئاگادارییەک لەبارەی گلەیی هاوڵاتیان سەبارەت بە شوێنەکانی فرۆشتنی دراو بڵاودەکاتەوە

ئابوری
  • 20-02-2023, 10:25
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراقی ، ئاگادارییەکی سەبارەت بە گلەیی هاووڵاتیان لەبارەی شوێنەکانی فرۆشتنی دراوی بیانی بڵاوکردەوە.
     لەبەیاننامەیەکی بانکی ناوەندیدا، کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە "بانکی ناوەندی عێراقی بەردەوامە لە وەرگرتنی سەرنج و سکاڵا و پرسیاری گشتی ، کە پەیوەستە بەشوێنەکانی فرۆشتنی دراوی دۆلار. 
     هەروەک ئاماژەی بەوەشکردوە " کە بانکی ناوەندی لە کاتژمێر هەشتی بەیانی تا چوار ئێوارە سکاڵا وەردەگرێت بەو ژمارانەی کە لەخوارەوە هاتووە 07853330555 و 07809224663.