لیژنەی دارایی پەرلەمان وردەکاری رەشنوسی یاسای بودجەی ٢٠٢٣ دەخاتەروو

سیاسی
  • 19-02-2023, 22:19
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان پێشبینی وادەی گەیشتنی بودجەی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران کرد، ئاماژەی بەوەشدەکات ، کە مووچە ودیارکردنی پلەی وەزیفی و گواستنەوەی گرێبەستەکان بۆ هەمیشەیی لە بودجەدا مسۆگەر کراوە، هەروەک بوونی ئیرادەی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی دووپاتکردەوە.
     " موعین کازمی " ئەندامی لیژنەکە لەلێدوانێکیدا بۆ عێراقیە نیوز،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ‏ (INA) رووماڵی دەکرد ڕایگەیاند"پێشبینی دەکات لە کۆتایی ئەم مانگەدا یاسای بودجە بگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران.
    ئاماژەی بەوەشکرد " کە لیژنەی دارایی ڕەشنووسی یاسای بودجە دەخوێنێتەوە و گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەکات. 
    "کازمی" هیوای خواست کە "جددیەت هەبێت بۆ تێپەڕاندنی بودجە، بەمەرجێک کورتهێنانەکە مەعقول بێت و وەک ئەو دەنگۆیانە نەبێت، کە دەڵێت 200 ترلیۆن دینارە.
    ڕوونیشیکردەوە "کە نرخی نوێی دۆلار بووە هۆی دووبارە حیسابکردنەوەی بودجە بە 1300 دینار بۆ هەر دۆلارێک لەبری 1450 دینار بۆ هەر دۆلارێک. 
     هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا وتی" لە بودجەدا موچەی 74 هەزار پلەی وەزیفی مسۆگەر کراوە ،هەروەها زیاتر لە 200 هەزار وانەبێژ دەگوازرێنەوە سەر هەمیشەیی، جگە لە گواستنەوەی گرێبەستەکان، و پڕۆژەکانی وزە و تەندروستی هەموویان لە بودجەدا مسۆگەرکراون.
    ئاشکراشیکرد کە "مووچە گەیشتووەتە نزیکەی 60 ترلیۆن دیناری عێراقی. 
    ئاماژەی بەوەشدا دا کە "دواخستن و پەسەندکردنی بودجە لە بەرژەوەندی هاووڵاتی و حکومەتدا نییە.
    ئەوەشی خستە روو " کە "ئیرادەیەک لەنێو رەوتە سیاسیەکانی پەرلەمانییەکاندا هەیە بۆ تێپەڕاندنی بودجە و هەنگاونان بۆ پەسەندکردنی. 
     سەبارەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا"کازمی" جەختی لەوە کردەوە کە ئەمڕۆ وەفدێکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتەکانی نەوت و دارایی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی پشکی هەرێم.
    جەختیشیکردەوە "لە پێویستی زانینی بڕی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم و داهاتی دەروازە سنوورییەکان و ژمارەی فەرمانبەران لە کوردستان. 
    هەروەک لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی "پێشهات لە گفتوگۆکانی نێوان ناوەند و هەرێمدا هەیە ، سەبارەت بە پشکی هەرێم و گفتوگۆکان تا ئێستاش بەردەوامن.
    هەروەک ڕوونیشیکردەوە "ئەنجوومەنی نوێنەران مافی ئەوەی هەیە ژمارەکانی ناو بودجە بگۆڕێت و پارەکان بگوازێتەوە ، بەبێ ئەوەی بارگرانییەکی دارایی قورس لەسەر حکومەت دروستبکات. 
     "کازمی " جەختی لەوەش کردەوە، "پێویستە ڕێز لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بگیرێت و لەبەرچاو بگیرێت، بۆ ئەوەی ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە لەنێوان حکومەتەکانی بەغدا و هەولێر هەبێت.