لەتیف رەشید و حەلبوسی باس لە گرنگری ئەو یاسایانە دەکەن کە لە مەنهەجی حکومەتدا جێگیرکراون

سیاسی
  • 19-02-2023, 21:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە "محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، لەگەڵ "عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار،گرنگی یاساکانی، کە لە پرۆگرامی خوێندنی حکومەتدا هاتووە،تاوتوێ کرد.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە"کە "محەممەد حەلبوسی " سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، پێشوازی لە "عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید " سەرۆک کۆمار کرد.
    هەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە" لە میانی کۆبوونەوە یەکدا باسیان لە دۆخی گشتی وڵات و ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی پەرلەمان کرد، و گرنگترین یاسا کە لە مەنهەجی حکومەتدا هاتوون لەوانەش یاسای بودجەی فیدراڵی و هەڵبژاردنەکانیان تاوتوێکرد . 
    لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییەکانی بەغدا کرا بۆ میوانداریکردنی سی و چوارەمین کۆنفرانسی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی، کە بڕیاڕە لەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت.