حکومەت چەند هەنگاوێک بۆ بەخۆماڵیکردنی پیشەسازی دەرمان ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 19-02-2023, 21:11
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"ساڵح حەسناوی " وەزیری تەندروستی،هەنگاوێکی حکومەتی ئاشکرا کرد، لەبارەی مەلەفی بەخۆماڵیکردنی پیشەسازی دەرمان.
    "حەسناوی" لە میانی وۆرک شۆپێکدا سەبارەت بەخۆماڵیکردنی پیشەسازی دەرمان،کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند "بە نێوخۆییکردنی پیشەسازی دەرمان یەکێکە لە ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەت.
    راشیگەیاند" کە "ئێمە بە هاوبەشی لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی دەرمان کاردەکەین بۆ بەخۆییکردن لە پیشەسازی دەرمانسازیدا،جەختیشی لەوە کردەوە کە وەزارەت متمانەی بە کارگە نیشتمانییەکان هەیە،لە هەبوونی پزیشکی کاریگەر و سەلامەت و ستاندارد لە مامەڵەکردن لەگەڵ کارگە نیشتمانییەکاندا. 
     لە بەرامبەردا "خالد بەتال" وەزیری پیشەسازی ڕایگەیاند"یاسای وەزارەتی پیشەسازی پشتیوانی لە کەرتی تایبەت پشتڕاست دەکاتەوە"هەروەک "دەبێت هاوبەشی ڕاستەقینە لە کەرتی تایبەتدا ئەنجام بدرێت. 
     هاوکات "ساڵح زمەد " ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران ، لە میانی وۆرکشۆپەکەدا لە وتارێکدا ڕوونیکردەوە کە "سەرۆک وەزیران بەشێوەیەکی شەخسی خواستی لەسەر بەخۆییکردنی پیشەسازیی دەرمانە.
    ئاماژەی بەوەدا کە "بە خۆماڵی کردنی پیشەسازیی دەرمان یەکێکە لەو فایلە گرینگانەی حکومەت .
    ئاماژەی بەوەشکرد"ڕاسپاردە هەیە و دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە مەلەفی بەخۆجێییکردنی پیشەسازی دەرمان.