بەغداد/ INA
ئەمرۆ یەک شەممە"محه‌مه‌د شیاع سودانی" جەختی لەدابینکردنی پێداویستی هاوڵاتیان کردەوە
لە بەیاننامەیەکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە"ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه"محه‌مه‌د شیاع سودانی" سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران،سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی چواره‌می ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كرد.
له‌دانیشتنه‌كه‌دا ره‌وشی گشتی پارێزگاكان و چاودێریكردنی ئه‌و بڕیار وراسپاردنه‌ی كه‌له‌دانیشتنی رابردوو وه‌رگیرابوون وبەدواداچون لە جێبه‌جێکردنی كرا، له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانی ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه تاوتووێكران وچه‌ندین بڕیاریش دران. لەبەیاننامەکەدا هاتووە " کە وه‌زیری كاره‌با ، پلانی وه‌زاره‌ت بۆ وه‌رزی هاوینی داهاتوو روونکردەوە، لە میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئەو بەرنامانە له‌گه‌ڵ پارێزگاكان، هەروەها ئەو گرفت و ته‌گه‌رانەیەی هەن ، و چاره‌سه‌ریه گونجاوه‌كانیشی خسته‌روو، کە بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وت و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رێوبه‌رانی گشتی له‌وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌ئاماده‌ی بوون. هه‌روه‌ک پارێزگاره‌كان پێشنیار وپێداویستییه‌كانی خۆیان له‌بواری دابینكردنی وزه‌ی كاره‌با و نوژه‌نكردنەوەیان پێشکەش كرد.
هه‌روەک لەبەیاننامەکەدا هاتوە " پارێزگاران ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگ كه‌به‌پێی كاری له‌پێشینه‌كانی کارنامه‌ی حكومه‌ت دانراون وجێبه‌جێكراون خستیانەروو .
لەبەرامبەردا سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له پێویستی پرۆژه‌كانی ئێستا و ئاینده له‌بواری خزمه‌تگوزارییەکان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی هاووڵاتیان له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا کردەوە .
لەبەشیکی تری بەیاننامەکەدا هاتووە " هەر له‌دانیشتنه‌كه‌دا بابه‌تی ته‌رخانركردنی پارچه زه‌وی بۆ ده‌زگای شه‌هید و زیندانیانی سیاسی گفتوگۆ له‌سه‌ركرا، به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كۆمه‌ڵگاكانی نیشته‌جێبون ، لەو روانگەیەشەوە بڕیار درا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگاكان وه‌زاره‌ته‌كانی كشتوكاڵ و ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن وئاوەدانکردنەوەی گشتی و ده‌زگای شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی پێكبهێنرێت.