بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکان بوونی بۆچونێکی ڕاستەقینەی لەناو پەرلەماندا پشتڕاستکردەوە بۆ ئاراستەکردنی یاسای نوێی نەوت و غاز، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە هەوڵی جددی هەیە بۆ وەبەرهێنان لە غازی ئازاد و کۆتاییهێنان بە سووتاندنی غازی پەیوەندیدار .
"هیبەت حەلبوسی " سەرۆکی لیژنەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" لیژنەکەیان و وەزارەتی نەوت هەوڵدەدەن وەبەرهێنان لە غازی بێبەرامبەردا بکەن و کۆتایی بە سووتاندنی غازی پەیوەندیدار بهێنن، بەمەبەستی ڕێگریکردن یان کەمکردنەوەی هاوردەکردنی غاز بۆ بەڕێوەبردنی وێستگەکانی کارەبا، جەختی لەوە کردەوە کە "هەوڵی جددی هەیە بۆ خێراکردنی ئەم پرسە.
وتیشی"بەم زوانە خولی شەشەمی مۆڵەتدان بە غاز بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق ڕادەگەیەنرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد"یاسای نەوت و غاز لە ئەنجومەنی وەزیران نەنێردراوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئەم یاسایە.
جەختیشیکردەوە "دیدێکی ڕاستەقینە لەلایەن رەوتە سیاسییەکانەوە هەیە کە ئامادەن لە چوارچێوەی پەرلەماندا ئەم یاسایە بخرێتە بەرنامەی کار و پاشان بخرێتە دانگدان.
ڕوونیشیکردەوە"ناکۆکی لەسەر یاسای نەوت و غاز لە ساڵی 2007ەوە تا ئەمڕۆ هەیە، و یاساکە لە ئێستادا لە ئەنجومەنی وەزیرانە، و داوامان کرد لە ڕێگەی نوسراوێکەوە بۆ وەزارەتی نەوت بنێردرێت، ئاماژەش بەوە دەکات " یاسای نەوت و غاز لەلایەن نوێنەرانی رەوتە سیاسییەکانی ناو ئەنجومەنی وەزیران ، لەوەزیرەکانەوە ، لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت، دواتر دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی بەردەوام لەگفتوگۆ لەسەری و تێپەراندنی.