مەندەلاوی: شەهید سەدر دەمامکی لەسەر رووی ڕووخساری ستەمکاران لابرد

سیاسی
  • 19-02-2023, 19:12
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە" موحسین مەندەلاوی "جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان،دووپاتی کردەوە کە شەهید ئایەتوڵڵای گەورە سەید "محمد سادق سەدر" (قدس سرە) دەمامکی لە ڕووخساری ستەمکاران خستە خوارەوە.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە" مەندەلاوی دڵنەوایی عێراقییەکان و جیهانی عەرەبی و ئیسلامی و جەنابی موقتەدا سەدر، دەکات ، بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵای گەورە " سەید محمد سادق سدر (قدس سرە) و دوو کوڕە بەڕێزەکەی، کە ڕۆڵی قارەمانانەیان گێرا لە بەرەنگاربوونەوەی دڕندەترین ڕژێمی دیکتاتۆ، و شۆڕشی بوێرانەی ئەو بۆ کۆکردنەوەی ئیرادە و بەرزکردنەوەی دەنگی ڕەتکردنەوەی هەموو جۆرەکانی گەندەڵی و نادادپەروەری و ستەمکاریەک.
    بەگوێرەی بەیاننامەکە" مەندەلاوی" ڕاشیگەیاندووە"کە بە خەم و ئازارەوە،یادی کارەساتی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵای گەورە"سەید محمد محمد سادق سەدر " (قدس سرە) و دوو کوڕە بەڕێزەکەی دەکەینەوە، و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلەکەمان و گەلانی عەرەب و ئیسلامی و جەنابی موقتەدا سەدر دەکەین بۆ ئەم لەدەستدانەی زانای گەورەمان کە ژیانی خۆی بەخشی لە پێناو بەرزکردنەوەی شەرەفی عێراق و خزمەتکردنی موسڵمانان.
    "مەندەلاوی " جەختیشی لەوە کردەوە کە شەهید "سەدر " دەمامکی لە ڕووخساری ستەمکاران لابردو ، و سەرکەوتنی بەسەر شمشێری دڕەندەیی ستەمکاراندا بەرزکردەوە ،و هەروەک دڕندەیی و خوێناویی و خیانەت و ترسی "سەدامی" دیکتاتۆری بۆ جیهان ئاشکرا کرد.