بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند ، کە خۆی وەک دادوەر لە بەغدای پایتەخت ناساندبوو.
دەزگاکە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"ئۆپەراسیۆنەکە پێکهاتبوو لە دانانی بۆسەیەک ، بۆ ڕاکێشانی تۆمەتبارەکە، کە دوای دەستگیرکردنی دانی بەوەدا ناوە کە لاپەڕەی ساختەی درووستکردوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان،و خۆی وەک دادوەر ناساندوە بە ئامانجی فریودانی هاوڵاتیان بە دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن و تەواوکردنی مامەڵەکان لە بەرامبەر بەدەستهێنانی بڕە پارەیەک.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشداوە " ووتە لە تۆمەتبارەکە وەرگیراوە و ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەریی کراوە بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ڕێکاری پێویستی لەبەرامبەردا بگیرێتە بەر .