بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە"محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە یادی ساڵیادی شەهیدبوونی سەید "محەمەد سەدر "و دوو کوڕەکەی لە تویتێکدا رایگەیاند کە وانە لە بوێری خۆراگرییەکانی وەردەگرین.
"حەلبوسی "لە تویتێکدا، کەدواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردۆتەوە ،دەڵێت"عێراقییەکان یادی بیست و چوار ساڵەی پڕ لە ئازاری شەهیدبوونی جەنابی سەید "محمد محمد سادق سەدر " و دوو کوڕە بەڕێزەکەی دەکەنەوە .
وتیشی "ئێمە ئیلهام لە هەڵوێستە بێ پەڵە و وانەی بوێری و خۆڕاگرییەکانی وەردەگرین، بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانیان بۆ نەوەکانی داهاتوو بە نەمری بمێنێتەوە.