سەرۆك كۆمار بیرهێنانەوەی شەهیدبوونی سەید محەمەد سەدر و دوو كوڕەكەی: ئەو ئازایەتییە دەگەڕێنینەوە كە نیشانیدا

سیاسی
  • 19-02-2023, 15:58
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف ڕەشید شەهیدبوونی سەید محەمەد سەدر و دوو كوڕەكەی وەبیرهێنایەوە.
    ڕەشید لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كۆپی تویتەكەی بڵاوكردەوەو رایگەیاندووە : لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا سەید محەمەد محەمەد سادق سەدر و دوو كوڕەكەی (رەحمەتی خوای گەورە لەهەموویان بێت) ، ئەو هەڵوێیستانە دەگەڕێنینەوە كە قوربانیان بۆ دابوو، ئەو بوێرییەی كە لە بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵاتی ستەمكاردا نیشانی دا بۆ ئەوەی وانە بدەین لە خۆبەختكردن و بەدیهێنانی ڕاستییەكان و ڕەتكردنەوەی نادادپەروەری.