بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق شەهیدبوونی سەید محەمەد سەدر و دوو كوڕەكەی وەبیرهێنایەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە میراتێكی گەورەی بەجێهێشتووە لە چەسپاندنی چەمكی دادپەروەریدا.
سودانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : بە خەم و پەژارەیەكەوە، ئازارەكانی تاوانەكە و لەدەستدانی دڵتەزێنی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵای گەورە سەید محەمەد محەمەد سادق سەدر و دوو كوڕە بەڕێزەكەی وەبیر دەكەینەوە و ئێمە نایانژمێرین مەگەر لەگەڵ كۆكردنەوەی چاكەكاران و شەهیدان و پێغەمبەران و كە لەلای خودای گەورە بە زیندووی دەمێنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم تاوانە لوتكەی خۆبەزلزانینی ڕژێمی دیكتاتۆرییە، وەك چۆن تاوانبارانی حزبی بەعسی سەدام كوشتن و خیانەتیان ئەنجامدا، لەژێر ئەو وەهمەی كە بەو كارە ئیرادەی گەلی عێراق دەشكێنن، و دەمیان دادەخەن و هەروەك چۆن لە ژێر ئەو وەهمەدا بوون كە بە شەهید كردنی كۆتایی بە میراتی بەرخۆدان و ڕەتكردنەوە دەهێنێت و گڵۆپەكان دەكوژێننەوە و ئیمان و باوەڕێكی پتەو، بۆیە بێهیوا بوون و ڕوویان لە نائومێدی لەوان كردەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ەشەهید محەمەد محەمەد سادق سەدر، میراتێكی گەورەی بەجێهێشت لە چەسپاندنی چەمكی دادپەروەری و ڕەتكردنەوەی هێوركردنەوەی خراپە، وەك چۆن زانایە بەڕێزەكانمان، خوا لێیان ڕازی بێت، بەو شتە ناسرابوون.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی: لە بیست و چوارەمین ساڵیادی كۆچی شەهیدبونیاندا سەرەخۆشی خۆمان بۆ سەید موقتەدا سەدر و هەموو شوێنكەوتوان و خۆشەویستانی شەهید نوێ دەكەینەوە، وە سڵاو لەو كەسانەش دەكەین كە شوێن ڕێبازەكەی كەوتوون یان بۆ پەیامی مستەفا محەمەد بن عەبدوڵڵا (د.خ) و خانەوادەی چاكەكاران.