بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فایق جابرۆ وادەی دەستپێكردنی ئەو یارمەتییە بۆ ئەو خێزانانەی كە دەگەڕێنەوە شەنگال دیاریكرد.
جابرۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : كە دەستپێكردنی یارمەتیی گەڕانەوە بۆ ئەو خێزانانەی دەگەڕێنەوە بۆ شەنگال لە ژەمی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : دەستپێكردنی ئەو یارمەتییە لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو، بە ئامانجی پشتڕاستكردنەوەی هەنگاوەكانی حكومەت و پاڵپشتیكردنی دۆسیەی شەنگال.