بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك كۆماری عێراق عەبدولەتیف جەمال ڕەشید جەختی لەسەر پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێن بۆ باشتركردنی دۆخی خزمەتگوزاری و ئەمنی لە پارێزگاكاندا كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە شاندی هاوپەیمانی پەرلەمانی وەتەن بە سەرۆكایەتی نوێنەر یاسر ئەسكەندەر و توت كرد.
لە میانی دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لەپێویستی چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ پاڵپشتیكردنی بەرنامەی خزمەتگوزاری حكومەت بە شێوەیەك كە گەرەنتی بەدیهێنانی داخوازییە ڕەواكانی هەموو خەڵك بۆ ژیانێكی شایستە بكات و كاركردن بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی بەدەست هاتوون.
ڕەشید ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی چاودێری ئەنجوومەنی نوێنەران و بەدواداچوونی بۆ كارەكانی دامودەزگا جۆراوجۆرەكانی دەوڵەت بەتایبەتی سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان و باشتركردنی واقیعی پەروەردەیی لە وڵاتدا كرد، ئاماژە بە واقیعی خزمەتگوزاری و ئەمنی پارێزگاكان و ئەو ڕێوشوێنە پێویستانەی كە دەبێت بگیرێنەبەر بۆ پێشخستنی واقیعەكەیان.
لە بەرامبەردا ئەندامانی شاندی سەردانكەر سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆك كۆمار دەربڕی و جەختیان لەوە كردەوە كە هیچ هەوڵێكیان بۆ باشتركردنی خزمەتگوزاری و بارودۆخی ژیانی هاووڵاتیان نەپاراست.