هه‌ولێرـ INA
به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 2023/2/19, نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له‌گه‌ڵ شاندى گرووپێكى په‌رله‌مانتا‌رانى پارتى (SPD)ى له په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا به سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز نيڵس شميد كۆبووه‌وه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه خاتوو ئايدان ئۆزوگوز جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا ئاماده‌ى بوو، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، هه‌روه‌ها ڕه‌وشى ئێزدييان له كه‌مپه‌كانى ئاواره‌يى و له ناوچه‌ى شه‌نگال خرانه به‌ر باس.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها پێويستيى يه‌كڕيزى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا. لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا دووپات كرده‌وه بۆ ناساندنى كۆمه‌ڵكوژيى ئێزدييان به جينۆسايد.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دوا ديداريدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نیێڵس ئانن، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی هەماهەنگيی ئابووری و پەرەپێدانى ئه‌ڵمانيا، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاريكاريى ئابوورى و پرۆژه‌كانى ئه‌ڵمانيا له بوارى په‌ره‌پێداندا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان خرايه به‌ر باس و جه‌خت كرايه‌وه كه سه‌قامگيريى سياسى و ئابوورى له عێراق گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا بتوانێت به‌رده‌وام بێت و پرۆژه‌ى زياتر و باشتر جێبه‌جێ بكات.
هه‌ردوولا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراقيان تاوتوێ كرد و تيشكيان خسته سه‌ر ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال. له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز وه‌زيرى ئه‌ڵمانى دووپاتى كرده‌وه كه گرنگه دۆخى ئه‌منيى شه‌نگال سه‌قامگير بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا بتوانێت هاوكارى بكات و پرۆژه‌ى زياتر له‌وێ ئه‌نجام بدات.
شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌رنگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش، به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى (140)، دۆخى سووريا و ناوچه‌كه‌ش به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.