كار هەڵمەتێكی توێژینەوەی كۆمەڵایەتی بۆ هەتیو و بێ ماڵەكان لە پەناگەدا دەستپێدەكات

ناوخۆ
  • 19-02-2023, 13:28
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەستپێكردنی هەڵمەتێكی توێژینەوەی كۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی هەتیو و بێ ماڵەكان لە پەناگە لە سەرجەم پارێزگاكان ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكەلە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ هەڵمەتێكی توێژینەوەی كۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی هەتیو لە ماڵە داڵدەدراوەكان لە سەرجەم پارێزگاكان دەستپێكردووە، بۆ تۆماركردنی ئەو كەسانەی كە سیستمی پاراستنی كۆمەڵایەتی نایانگرێتەوە لە چوارچێوەی ڕێنماییەكانی وەزیری كار ئەحمەد ئەسەدی.
    سەرۆكی دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی ئەحمەد موسەوی ڕوونیكردەوە بەپێی بەیاننامەكە ئامانجی هەڵمەتەكە تەواوكردنی ڕێكارەكانی توێژینەوەی كۆمەڵایەتییە بۆ سەرجەم دانیشتوانی ئەو ماڵانە وەك ئامادەكارییەك بۆ دانان و پڕكردنەوەی زانیارییەكانیان بۆ ناو داتابەیسی وەزارەت، بە ڕێكوپێكی بۆ ئەوەی بیانخەنە ناو یارمەتییەكانی پاراستنی كۆمەڵایەتییەوە.