بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی دارایی دەستیكرد بە دابینكردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ مانگی شوبات.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی دەستیكردووە بە دابینكردنی دارایی مووچەی ئەو وەزارەت و لایەنانەی كە پەیوەندییان بە وەزارەتەكانەوە نییە بۆ مانگی شوبات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە وەزارەتەكە داوای لە یەكەكانی خەرجكردنی سەرجەم وەزارەتەكان كردووە، پێداچوونەوە سەردانی بارەگای وەزارەت/ فەرمانگەی ژمێریاری بكەن، بەپێی خشتەی وردبینی پەسەندكراو بە مەبەستی دەستپێكردنی ڕێكارەكانی دارایی.