بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە ماجد جماوی باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە ڕایگەیاند كە زیاتر لە 16 فڕۆكە كەرەستەی فریاگوزارییان لە ڕێگەی پردی ئاسمانییەوە ئاراستەی توركیا كردووە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ئەركەكانی تیمی گەڕان و فریاگوزاری كۆتاییان هاتووە و گەڕاونەتەوە بۆ بەغداد.
جماوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند :حكوومەتی عێراق لە یەكەم ڕۆژی بوومەلەرزەكەوە پردێكی ئاسمانی بۆ توركیا دامەزراندووە، ئاماژەشی بەوەدا كە زیاتر لە 16 فڕۆكەمان ئاراستەی ئەو وڵاتە كرد دوای ئەو بوومەلەرزە وێرانكەرە كە باشووری توركیای گرتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : حكومەت و گەلی عێراق لەم تاقیكردنەوەدا لە تەنیشت توركیای دراوسێوە وەستاون، ئاماژەی بەوەشكرد عێراق یەكێك بوو لە یەكەم وڵاتان كە گەیشتە توركیا و دەستی هاوكاری بۆ درێژكرد.
جماوی ئاماژەی بەوەدا : كە تیمی گەڕان و فریاگوزاری عێراقی ئەمڕۆ توركیا بەجێدەهێڵێت، دوای تەواوكردنی ئەركەكانی لە ناوچە بوومەلەرزەییەكان دەگەڕێتەوە بەغدا، ڕوونیشیكردەوە كە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە، بە هەماهەنگی لەگەڵ كونسوڵخانەی گشتی لە غازی عەنتاب پێدانی 79 پاسپۆرتی ترانزێت بۆ 249 هاووڵاتی عێراقی كە لە ڕێگەی گەشتی ئاسمانی و وشكانییەوە گەڕێنراونەتەوە عێراق.