هەواڵگری سەربازی لە پێنج پارێزگا 28 تۆمەتبار دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • 19-02-2023, 11:59
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی 28 تۆمەتباری لە پێنج پارێزگا ڕاگەیاند كە دوو كەسیان تیرۆریستی داواكراو بوون.
    لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : بە ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە و هەوڵە هەواڵگرییە دیارەكان بۆ بەش وهۆبەی (هەواڵگری و ئاسایش)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسڕە و میسان و چواردەهەم، شانزەهەم و فیرقەی حەڤدە، و بە هاوكاری هەواڵگری و هێزێك لە لیواكانی ئەو فەرماندەییانە، بۆسەی تۆكمەیان لە ناوچەكانی پارێزگاكانی بەغدا، بەسڕە، میسان، نەینەوا و كەركوك داندرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە بووە هۆی دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی داواكراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی بڕگەكانی ماددەی (4 تیرۆر) لە قەزای مەجەڕی گەورە و قەلعەت ساڵح، هەروەها (26) تۆمەتباركراون بەچەندین كەیسی یاسایی جیاواز لە ناوچە جیاوازەكانی هەمان پارێزگاكانن، ئاماژەی بەوەشكرد كە تۆمەتبارەكان ڕادەستی دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكان كراون.