بەغداد - INA
سەرۆكی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت بەڕێز عەمار حەكیم ئەمڕۆ یەكشەممە جەختی لەوە كردەوە كە دووبارەكردنەوەی بە ئامانجگرتنی سوریا پێویستی بە هەڵوێستێكی جددی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە.
حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی ئێراق (INA) ناردووە و وتی: بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە ئاشكرایە دەكەین كە قەوارەی زایۆنیستی دژ بە سوریای برا لە دیمەشق ئەنجامدرا كە بووە هۆی شەهید بوون وگیان لەدەستدانی ژمارەیەك و برینداری زۆری لێكەوتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: دووبارەبوونەوەی ئەم بەئامانجكردنانە پێویستی بە هەڵوێستێكی جددی هەیە لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوەكانەوە بۆ ڕەتكردنەوەی ئەم دەستدرێژییە، كە بەڕوونی و ئاشكرا یاسا و رێساكانی نێودەوڵەتی پێشێل دەكات.