بەغدا -INA
ئەمڕۆ یەك شەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ هاووڵاتیان كرد لە ڕێگەی بەرنامەی (وەتەن و ناس)، كە لە كەناڵی ئەلعێراقییە نیوزەوە پیشان دەدرێت.
سەرۆكی حكومەت لە میانی پەخشی ڕاستەوخۆی ئەڵقەكەدا پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ پێشكەشكاری بەرنامەكە مستەفا روبەیعی كرد بۆ گوێگرتن لە كێشەی هاووڵاتیان.
سودانی ڕایگەیاندووە : كە هەموو ئەو كێشانەی كە لە بەرنامەی (وەتەن و ناس) سەرهەڵدەدەن، لەلایەن فەرمانگەی تایبەتەوە بەدواداچوونیان بۆ دەكرێت.
سەرۆكی حكوومەت داوای لە پێشكەشكاری بەرنامەی (وەتەن و ناس ) كرد، ژمارەی تەلەفونی هاووڵاتیان تۆمار بكات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە شێوەیەكی شەخسی لەگەڵی بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان.
لە میانەی بانگەوازەكەدا ڕایگەیاند: بەم نزیكانە بودجەی ئەم ساڵە پەسەند دەكرێت.