به‌غدا-INA
گرنگترین وته‌كانی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌كۆتایی به‌شداریكردنی له‌كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشین" خولی 59".
ـ له‌كۆنگره‌ی میونشین خوێندنه‌وه‌مان بۆ ره‌وشی ئاسایشی له‌عێراق و ناوچه‌كه روونمان كرده‌وه، و جه‌ختیشمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه‌ئاسایشی عێراق گه‌ره‌نتی ئاسایش وسه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه وله‌كۆتاییدا ئاسایشی جیهانه.
ـ توانای ده‌زگا ئه‌منییه‌كانمان كه‌رۆژ له‌دوایی رۆژ به‌ره‌و باشتره له‌راونانی تیرۆرستان و چه‌ته‌كانی داعش له‌هه‌ر شوێنێك بێن روونمان كرده‌وه، داعش له‌سه‌ر زه‌مین نییه و هیچ ناوچه‌كه‌یش به‌ده‌سته‌وه‌ی نییه، به‌ڵام چه‌ته‌كانی هه‌ڵاتوون و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌هه‌ر شوێنێك بن راوی ده‌نێن.
ـ گرنگری هاوكاری و ئالوگۆڕی زانیاریه‌كان له‌نێوان ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و جیهان روونماكرده‌وه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ گرنگی پێویستی به‌وه‌ڵامهاتنه‌وه‌ی عێراق بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی داواكراوه‌كان و تاوانباران به‌پرسی تیرۆر.
ـ جه‌ختمان له‌سه‌ر لایه‌نێكی گرنگ كرد ئه‌ویش راگرتنی پشتگیریكردنی چه‌ته تیرۆرستیه‌كانه، به‌رێگای زانیاری هه‌واڵگیری بۆ مان دیاربووه كه‌پشتگیریكردنی ئه‌م چه‌تانه له‌گه‌ڵێك ووڵاته‌وه دێت و ده‌بێته هۆی زیاتربوونی چالاكیه‌كانیان.
ـ له‌ماوه‌ی 48 كات ژمێردا، نزیكه‌ی 26 دیدارمان و پێشوازیمان كرد له‌به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌منی و سیاسی له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆك وه‌زیران یان وه‌زیر و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بینیمان لێكه‌گیشتن و پشتگیریه‌كی راسته‌قینه و رێكه‌وتن هه‌یه له‌گه‌ڵ دیدگای عێراق بۆ ره‌وشی ئه‌منی و سیاسی ناوچه‌كه.
ـ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، له‌ماوه‌ی به‌شداریكردنمان له‌كۆنگره، دیدگای عێراق به‌و لایه گرنگانه‌ی به‌شدار گه‌یشت. ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكی سه‌ره‌كیه بۆ لێكه‌گه‌یشتنه‌كانی ئه‌منی وسیاسی.
ـ حكومه‌ته‌كه‌مان هه‌موو ئه‌و ره‌وشانه‌ی كه‌عێراق تێدا تێپه‌ریوه هه‌ر له‌ساڵی 2019 وه له‌گه‌ڵ نه‌رازیبوونه جه‌ماوه‌ریه‌كان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌دای بژێ و خزمه‌تگوزاریه‌كان وره‌وشی ئابووری له‌به‌رچاو گرتووه، ئێمه‌ش به‌شێك بوون له‌م قوناغه له‌شوێنێكی جیاواز. له‌به‌ر ئه‌م ره‌وشانه كاره له‌پێشینه‌كانی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت دانراون و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی دانه‌نراون به‌ڵام له‌دوایی ده‌ست نیشانكردنێكی وردی هیوا وئاواتی گه‌له‌كه‌مان دانراون.
ـ له‌كاتێ باس له‌كاره‌له‌پێشینه‌كانی ده‌كه‌ین كه بریتین له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری ودۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار و نه‌هێشتنی بێ كاری و باشتكردن و جێبه‌جێكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێری كه‌هه‌ره‌شه له‌پلانه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن وچاكسازی ئابووری ده‌كات، ئه‌مه باس وخواستی شه‌قامه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو ژیانی ووڵات هه‌یه.
ـ بینیمان كه‌كاره‌له‌پێشینه‌كانمان به‌گوێ هه‌موو لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گه‌یشتووه، له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م كارانه ره‌فتار ولێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌یه.
ـ له‌كاتی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر باس له‌گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێری ده‌كه‌ین، مافی به‌ده‌سته‌وه‌دانی داواكراوه‌كان وگه‌راندنه‌وه‌ی پاره‌ی عێراق له‌ناو ده‌ستیان داده‌نێین، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌پێگیربوونێكیان، چونكه زۆربه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه به‌شدارن له‌رێكه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێری.
ـ له‌كاتێ باس له‌چاكسازی ئابووری ده‌كه‌ین، ده‌زگا داراییه‌كانی هه‌یه و شاره‌زاییان هه‌یه بۆ گه‌یاندنی زانیاریه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری و پێدانی پێشنیاره‌كانی تر به‌ئێمه كه‌ببێته هۆی به‌ده‌ستهاتنی ئه‌م چاكسازیه.
ـ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، له‌گه‌ڵ پێشكێش كردنی كاره له‌پێشینه‌كان و به‌وه‌ڵامهاتنه‌وه‌كان، ده‌بینم ئێمه ئامانجێكی گرنگرمان له‌م كۆنگره‌یه به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌و كاتانه‌ی كه‌به‌دیدار و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌رۆیشت و ئه‌نجامێكی به‌په‌له‌ی ته‌واویشی نه‌ده‌بوو ئێمه كورتمان كرده‌وه.
ـ لێكگه‌یشتن و پشتگیریه‌كی روونمان بینی بۆ چاكسازیه ئابووریه‌كانمان، وبۆ به‌شداربووه‌كانمان روونكرده‌وو كه‌ئێمه رژدین له‌سه‌ر چاكسازی دارایی و بانكی به‌مه‌رجێك كه‌نه‌رمی هه‌بێت له‌هه‌ندێ رێكاره‌كان، چونكه ئه‌م چاكسازیانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵه دواكه‌وتووه، كه‌پێویست بوو له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردووه كه‌رێكه‌وتن له‌سه‌ر كرابوو جێبه‌جێ كرابان.
ـ ئێمه له‌م كاته‌دا پێویستمان به‌نه‌رمی له‌جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانه نه‌ك گه‌رانه‌وه بۆ خاڵی سه‌ره‌تایی.
ـ پاشگزبوونه‌وه له‌بازرگانی ناره‌وا و سپیكردنه‌وه‌ی پاره و رفاندنی نییه، ئێمه رژدین له‌سه‌ر پشت به‌ستن به‌پێوه‌ره راست و دروسته‌كان بۆ ئالوگۆڕی دارایی و بازرگانیه‌كی پاك، كه‌ره‌نگدانه‌وه‌ی رژدی عێراق ده‌دات بۆ به‌شداریكردنی له‌سیسته‌می دارایی جیهانی و نیشانه‌كانی مسۆگه‌ریش بۆی زیاد ده‌كات له‌ئالوگۆڕی بارزگانی.
ـ چاكسازیه‌كان نرخی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، له‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سیاسی هه‌ژمار بكرێت كه‌زیان به‌حكومه‌ت ده‌گه‌ینێت، به‌ڵام له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌پشت وپه‌نای خوای گه‌وره هاووڵاتی گرنگریه‌كی ده‌بێنێت و ده‌زگا داراییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش عێراق ده‌بینه‌وه وه‌كو ووڵاتێك پشت به‌ستوو به‌پێوه‌ی راست ودروستی نێوده‌وڵه‌تی به‌ستووه بۆ سیسته‌می دارایی و بانكی.
ـ گۆرانكاریه‌كانی كه‌شوهه‌وا و كاریگه‌ره ژینگه‌یه‌كان و كه‌مبوونی ئاو و زیاتربوونی رووبه‌ری بیابانه‌كان و ئه‌و غازه ده‌سوتێت و پاشماوه‌كانی، ئه‌مه هه‌موو كێشه‌ی راسته‌قینه‌ن، وهه‌ره‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدارن له‌سه‌ر ره‌وشی عێراق، له‌كاره‌له‌پێشینه‌كانمان داناوه و به‌شێك بووه له‌دیالۆگ و دانوستانمان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی چاومان پێكه‌وتووه و ئاماده‌ی خۆیان ده‌ربریوه بۆ پشتگیریكردنمان له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كاریگه‌ریانه‌ی كه‌شوهه‌وا و ژینگه‌یه‌كان.