بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە" دکتۆر نەبیل جاسم " سەرۆکی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی،فەرمانی کردنەوەی لێکۆڵینەوەیدا ،سەبارەت بەو ڕاپۆرتەی کە لە ڕۆژنامەی سەباحدا هاتووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە، تۆڕی راگەیاندنی عێراقی ئەوەی خستۆتەروو " کە ئێمە ئەو لێدوانانەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانمان بینیوە، لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی یەکێک لەو ڕاپۆرتانەی کە ئەمڕۆ لە ڕۆژنامەی "سەباح" بڵاوکراوەتەوە.
لێرەدا تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی پشتڕاستی دەکاتەوە کە کار دەکات بەپێی یاساکەی کارپێکراوەکان ، کە ئامانجی ئەوەیە دەنگێک بێت بۆ هەموو عێراقییەکان بە هەموو رەنگ و پێکهاتەکانیەوە، هەروەک جەخت لەسەر ڕەتکردنەوەی زیانگەیاندن بە مافە دەستوورییەکان و دامەزراوە و قەوارە یاساییەکان دەکاتەوە ، بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە"ئەوەی لە ڕۆژنامەکەدا هاتووە" نوێنەرایەتی بۆچوونێک یان ئاراستەیەکی تۆڕەکە نییە، بەڵکو بابەتێکی ڕۆژنامەوانییە لەسەر بنەمای ڕاپرسییەک کە لە زۆربەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوکراوەتەوە، لەنێویاندا ڕۆژنامە عەرەبی و بیانییەکان و ڕاپۆرتەکەش بۆچوونی تێدابووە، کە دژایەتی ناوەڕۆکی راپرسیەکە بووە ، سەرەڕای ئەوەش سەرۆکی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی ڕێنماییداوە بە بەدواداچوونێکی بەپەلە سەبارەت بەو ڕاپۆرتەی سەرەوە، بەمەبەستی گەیشتن بە راستیەکان و پابەندبوون بە یاسا.