بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"محەممەد حەلبوسی"سەرۆکی پەرلەمان" لە ساڵ ڕۆژی ئیسرا و میعراج ، جەختیکردەوە لەسەر پێگەی پیرۆزی ئەقسا و فەلەستین.
حەلبوسی لە تویتێکدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشت ڕاستیکردۆتەوە ، ڕایگەیاندووە"لە ساڵیادی ئیسرا و میعراجدا،موعجزە گەورەکەی پێغەمبەری بەڕێزمان "محەمەد" درود و سڵاوی خوای لەسەر بێت،یاد دەکەینەوە.
"حەلبوسی " ئاماژەی بەوەشکرد"بەو بۆنەیەوە،جەخت لەسەر پێگەی پیرۆزی ئەقسا و فەلەستین دەکەینەوە کە پرسی هەموو عێراقی ومیللەتانی موسوڵمانە.