نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه‌

سیاسی
  • 18-02-2023, 20:49
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA
    هه‌ر له‌ په‌راوێزی دیداره‌کانیدا له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنى بلنكن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه‌.
    نوسیگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" هه‌ردوولا ده‌رباره‌ی دوايين سه‌ردانى شاندى عێراق بۆ واشنتۆن و گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكا، بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێككه‌وتنى چوارچێوه‌ى ستراتيژيى نێوانیان و دۆخى عێراق، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.
    به‌ڕێز بلنكن پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ بايه‌خه‌وه‌ باسى له‌ په‌يوندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد كه‌ زۆر گرنگه‌ په‌يوه‌ندييه‌كى سه‌قامگير بێت و كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
    لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پێشكه‌شكردنى پوخته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه‌ى به‌ گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى ڕووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه‌.
    بارودۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.