عەوادی: حكومەت پابەندە بەجێبەجێكردنی ئەوەی لەدەستووری عێراقدا هاتووە

سیاسی
  • 18-02-2023, 19:54
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وتەبێژی حكومەتی عێراق باسم عەوادی ئەمڕۆ شەممە، تەئكیدیكردەوە: كە حكومەت پابەندە بەجێبەجێكردنی ئەوەی لەدەستووری عێراقدا هاتووە.
    عەوادی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئێمە دووپاتی دەكەینەوە ئەوەی لە ڕۆژنامەی (صەباح)دا هاتووە، لەژێر ناونیشانی (ئایا هەرێمی كوردستان هەڵدەوەشێتەوە؟) بە مێژووی ئەمڕۆ 18ی شوباتی 2023 بۆچوونێكی تاكەكەسییە و بە هیچ شێوەیەك نوێنەرایەتی دیدی حكومی و فەرمی ناكات.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: مادەكانی دەستووری عێراق و ئەوەی كە عێراق دەوڵەتێكی فیدراڵییە و باقی ئەو پەرەگرافانەی كە شێوەی پەیوەندی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستانی ڕێكخستووە، یەكێكە لەگرنگترین دەستكەوتەكانی عێراقی نوێ كەحكومەت كاردەكات بۆ پتەوكردن و پشتیوانیكردن وەك حكومەتێكی شەرعی هەڵبژێردراو بەپێی دەستوور و پابەندە بە بەكارهێنانی و هەروەها هەموو یاسا بەركارەكانی عێراق.