بەغداد - INA
وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن بۆ هاوتا ئۆكرانییەكەی دمیترۆ كۆلیبا ئەمڕۆ شەممە، تەئكیدی لە پشتگیری عێراق بۆ كۆتاییهێنان بەجەنگ لەگەڵ ڕوسیاو پەنابردن بۆ دانوستان كردەوە.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونخ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا دیمیترۆ كۆلیبا كۆبووەوە.
بەپێی بەیاننامەكە، حسێن جەختی لە پەرۆشی عێراق كردووە بۆ وەستاندنی ئاگر و كۆتاییهێنان بە شەڕ و پەنابردن بۆ دانوستان و چارەسەركردنی جیاوازیەكان لە ڕێگەی ئاشتیانەوە لەگەڵ ڕووسیا، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە عێراق هەمیشە دژی سیاسەتی شەرە، بەهۆی ئەوەی لە ئەنجامی كاردانەوەكانی شەڕدا ئازاری كێشاوە.
هاوكات لەلایەن خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی بە پەرۆشە بۆ كۆتایی هێنانی ئەم جەنگە و ئاماژەی بە ئەنجامەكانی كۆبوونەوەكانی ئەم دواییە و هەوڵە نێودەوڵەتییەكان كرد لەو چوارچێوەیەدا.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: كە هەردوولا جەختیانكردەوە چاو بە دیمەنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و پتەوكردنی هاوكارییە هاوبەشەكان لە بوارە جیاجیاكاندا بخشێنێتەوە.