جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرماندەی هێزی وشكانی رێنماییان دەركرد بۆ پشتیوانی لەئۆپراسیۆنی شمشێرەكانی راستی

ئەمنی
  • 18-02-2023, 19:51
  • +A -A

    بەغداد - INA
    جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان فەریق روكن قەیس خەلەف رەحیمە و فەرماندەی هێزەكانی وشكانی فەریق ڕوكن قاسم محەمەد ساڵح ڕێنماییان دەركرد بۆ پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان كە ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە و ڕۆژئاوای نەینەوادا بە ناونیشانی شمشێرەكانی ڕاستی لە قۆناغی دووەمیدا دەستیپێكرد.
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەپێی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی تایبەت لەسەر پێویستی چڕكردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە هەموو ناوچە ئۆپەراسیۆنەكاندا و توندكردنەوەی ئەو هەڵمەتە لەسەر پاشماوەكانی داعشی تیرۆریست، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرماندەیی هێزە وشكانییەكان بارەگای هەر یەك لە فەرمانەكانی ئۆپەراسیۆنەكانی (جەزیرە و ڕۆژئاوای نەینەوا)یان بەسەركردەوە، و ئاماژەی بەوەشدا : كە بۆ سەرپەرشتیكردنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی مەیدانی لە ناو فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ناوبراواندا و هەروەها فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین و بینینی گرنگترین ئەنجامە بەدەستهاتووەكان.
    راشیگەیاند: یەكەم گەشت بۆ سەردانی بارەگای جوڵاوی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جزیرە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوای ڕۆژئاوا بوو، و ئاشكراشیكرد: جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بە پێی ئەو پلانانەی بۆی كێشراوە، رێنماییدا بە جێبەجێكردنی پرۆسەكە بۆ گەیشتن بە هەموو ئامانجەكان.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە فەرماندەی هێزی زەمینی پێویستی چڕكردنەوەی هەوڵی هەواڵگری و كاری هاوبەشی نێوان فەرماندەكانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە ئەركدا بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام ئاڕاستە كردووە.