بەغداد - INA
دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ئەمرۆ شەممە، دەستگیركردنی 88 كەسی بەتۆمەتی بەقاچاخبردنی دراو بۆ دەرەوەی وڵات لەماوەی ڕابردوودا ڕاگەیاند، و دووپاتیكردەوە كە سەركەوتوو بوون لە هەڵوەشاندنەوەی زۆربەی تۆڕەكان بە نرخی ئاڵوگۆری دۆلار.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندنی ئاژانسی هەواڵگری عەمیدی یاسایی حسێن عەباس لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: ڕێكارەكانی بەدواداچوون و دادگاییكردنی ئەوانەی یاری بە نرخی ئاڵوگۆری دۆلار دەكەن هێشتا بەردەوامە، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئاژانسەكە سەركەوتوو بوو لە هەڵوەشاندنەوەی زۆربەی ئەو تۆڕانەی یاریی بە نرخ دەكەن بە دەستگیركردنی ژمارەیەك لەو كەسانە.
عەباس جەختی لەوەشكردەوە: كە پلانی بۆسەكان لە خاڵەكانی پشكنیندا بە شێوەیەكی بەرچاو قاچاغبردنی دراوی بۆ دەرەوەی وڵات كەمكردۆتەوە، و وتیشی: 88 كەس بەتۆمەتی قاچاخیكردنی دراو لەو بۆسانەدا دەستگیركراون.
ئەوەشی خستەڕوو: كە ڕێوشوێنەكانی حكومەت بۆ ئاسانكاری بۆ گەیشتن بە پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی لەلایەن هاوردەكارانی هەموو جۆرەكانییەوە و بڕیاری بانكی ناوەندیش بۆ ڕێگریكردن لە مامەڵەكردن بە دۆلار لەلایەن كەرتی حكومەتەوە بەشداری كردووە لە كەمكردنەوەی داواكاری دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا.