بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایش دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی سەربازی شمشێرەكانی حەق ڕاگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ، لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە، "لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، و بە مەبەستی پاراستنی زەبری هێز و لە درێژەی فشار لەسەر چەكدارانی داعش ، لەژێر چاودێری و پلاندانانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكاندا، و بوونی مەیدانی فەرماندەی هێزە زەمینیەكان و فەرماندەكان لەسەر هەموو ئاستەكان ، بەرپرسی لە ناوچەكانی جەزیرە و ڕۆژئاوای نەینەوا و سەڵاحە دین. بۆیە ئۆپەراسیۆنی (شمشێری حەقی لە قۆناغی دووەم)یان دەستپێكردووە، ئاماژەشیان بەوە كردووە، "ئەم ئۆپەراسیۆنە بەشێكە لە ئۆپەراسیۆنێكی گەورە بەگشتی، و ماوەی هەفتەیەكە بەردەوامە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "سەرجەم هێزە ئەمنییەكان بەشداری ئەم ئۆپەراسیۆنە دەكەن، بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی و فڕۆكەوانی سوپا و هەموو جۆرەكانی پشتیوان"، جەختیشیكردەوە "دواتر ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكان ڕادەگەیەنرێت".