سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى دره‌وه‌ى كوێت كۆبووه‌وه‌

سیاسی
  • 18-02-2023, 17:34
  • +A -A

    هەولێر _INA
    سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى دره‌وه‌ى كوێت كۆبووه‌وه‌.
    پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 2023/2/18نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ميونشن، له‌گه‌ڵ سالم عه‌بدوڵڵا ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت كۆبووه‌وه‌.
    له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكييان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى كوێت له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پێكه‌وه‌كاركردن و لێكگه‌يشتنى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيانه‌ى كێشه‌كان.
    له‌ لايه‌كى ديكه‌وه‌ دۆخى سياسى و ئابوورى و ئه‌منيى عێراقيان تاوتوێ كرد و به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت، پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و فه‌راهه‌مبوونى سه‌قامگيرى و خۆشگوزه‌رانى بۆ عێراق، دووپات كرده‌وه‌.
    په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ل وڵاتانى دراوسێ، دوايين پێشهاته‌كانى سووريا و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.