بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەستبەسەرداگرتنی كەلوپەلی پزیشكی بێ مۆڵەتی لە بەندەری ئوم قەسر ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : بەندەری ئوم قەسری باكوور توانیویەتی لە ڕێگەی سەرچاوە تایبەتەكانمان و هاوكاری هاوبەش لەگەڵ ناوەندی گومرگی بەئاماژەدان بەوەی ئەو ماددانەی لە كۆگاكانی بەندەرەكەدا بەجێماون پێداویستی پزیشكی (ئامێرەیەك، دەستكێش)، دەستی بەسەردا گیرا كە ڕەزامەندی وەزارەتی تەندروستییان نەبووە، ماوەی یاسایی بەسەرچووە كە ڕێگەی پێدراوە بۆ مانەوەی لە بەندەرەكەدا بەبێ پێداچوونەوە بە لایەنە پەیوەندیدارەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد :لیژنەیەك لەلایەن كاركەرەكانەوەپێكهێنرا بۆ رێكخستنی راپۆرتی دەستبەسەرداگرتنی یایایی و رەوانەكردنی كەرستەكان بۆ بنكەی پۆلیسی ئوم قەسر.