بەغدا - INA
محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتیكردەوە كە حكومەت ئامانجی دامەزراندنی پەیوەندی هاوسەنگ دەخاتە پێشەوە، هاوكات ئاماژەیە بۆ خواستی عێراق بۆ چەسپاندنی هاوكاری لەگەڵ ئەمریكا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : سودانی لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە پێشوازی لە ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كرد لە پەراوێزی بەشداریكردنی بەرێزیان لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونیح لە دانیشتنی 59ی خۆیدا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی گفتوگۆكردن بوو لەسەر دۆسیەكانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕێگاكانی بەهێزكردن و پەرەپێدانیان لە ئاست و بوارە جیاوازەكاندا، بە شێوەیەك كە توانای عێراق بەرزبكاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابوورییەكان و پێداویستییەكانی گەشەپێدان.
سەرۆك وەزیرانی عێراق بەگوێرەی بەیاننامەكە دووپاتیكردەوە : ئەولەویەتدانی عێراق بە چاكسازییە ئابوورییەكان و گرنگیدان بە حكومەت بە پەرەپێدانی كەرتی وزە و دامەزراندنی هاوبەشی گەشەپێدان و وەبەرهێنان لە كەرتی غازدا دەكات، ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق خوازیاری چەسپاندنی هاوكارییە لەگەڵ كەرتی غاز ،ئاماژەی بەوەشكرد : كە عێراق خواستی ئەوەیە لەگەڵ ئەمریكا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە چوارچێوەی پێدانی ڕاهێنان و ڕاوێژ و ئاڵوگۆڕی زانیاری بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق، بە شێوەیەك كە سەروەری و سەربەخۆیی عێراق بپارێزێت.
جەختیشی كردەوە : كە حكومەت ئامانجی دامەزراندنی پەیوەندی هاوسەنگ دەخاتە پێشەوە، ئەمە جگە لەوەی گرنگی ڕۆڵی عێراق لە بەرقەراركردنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا هەیە.
لای خۆیەوە، بلینكن ستایشی پلانەكانی حكومەتی عێراقی بۆ چاكسازی و گەشەپێدان و پێدانی ئەولەویەت بە كەرتی وزە لە كار و گەشەپێدان كرد، جەختیشی كردەوە كە حكومەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ڕۆڵی ناوچەیی عێراق لە سەقامگیركردنی سەقامگیری بەرز دەنرخێنێت.
وەزیری دەرەوە پشتیوانی بۆ حكومەتی عێراق لە پلانە پێشكەوتنخوازان و چاكسازی و گەشەپێدانەكانی لە بوار و بوارە جیاوازەكاندا دووپاتكردەوە.