كەش و هەوا: بەرزبوونەوەی خۆڵ وتۆز و پلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • 18-02-2023, 13:43
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و هاوكات پێشبینی بەرزبوونەوەی خۆڵ و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای راگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : دۆخی كەشوهەوای وڵات بۆ ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەی ناوەڕاست كەشوهەوا روون دەبێت، هەروەها سەبارەت بە هەرێمی باكووریش، كەشوهەوا روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و بارینی بەفر بەسەر بەشە شاخاوییەكانیدا دەبارێت، لەكاتێكدا كەشوهەوا لە ناوچەی باشوور روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و لەدوێنێوە پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا، ئاماژەی بەوەشكرد كە زۆرترین پلەكانی گەرما لە بەغدا، نەجەف ئەشرەف، دیوانیە، میسان، ناسریە، و موسەننا 18، كەربەلا 19، هەولێر 12، دهۆك و سلێمانی 11، بەسڕە 20.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سبەی یەكشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست كەشوهەوا ڕوون دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەی باكور روون بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ هەلی بارینی بەفر بەسەر ئاسمانی بەرزایی شاخەكان و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە، لە كاتێكدا لە ناوچەی باشوور كەشوهەوا روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست ڕوون دەبێت و هەندێكجاریش نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە هەرێمی باكور كەش و هەوا ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هاوكات كەشوهەوای دەڤەری باشوور روون دەبێت و لە هەندێك شوێنیشدا هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
    ڕوونیشیكردەوە : رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەش و هەوای دەڤەری ناوەڕاست ڕوون دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون. سەبارەت بە ناوچەی باكووریش نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون، لە كاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باشوور نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبنەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات ڕوون دەبێت، هاوكات پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور كەمێك دادەبەزن، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی باكور.