كەنەدا ئامادەیی خۆی بۆ نۆژەنكردنەوەی بۆرییە نەوتییەكان و بەكارهێنانی وزەی جێگرلە عێراق دووپاتدەكاتەوە

سیاسی
  • 18-02-2023, 13:42
  • +A -A

    بەغدا -INA - حەسەن فەواز
    ئەمڕۆ شەممە حكومەتی كەنەدا ئامادەیی خۆی بۆ نۆژەنكردنەوەی بۆرییە نەوتییەكان و بەكارهێنانی وزەی جێگر لە عێراق دووپاتكردەوە.
    گریگۆری گالیگان باڵیۆزی كەنەدا لە بەغدا لە میانی وتارەكەیدا لە دووەمین كۆنفرانسی نەوت و گاز لە عێراق كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو ڕایگەیاند: كەنەدا لەگەڵ عێراق كاردەكات لە پەرەپێدانی زۆر بوار بەتایبەتی لە بواری حوكمڕانیدا، ئاماژە بەوە دەكات كە بە ملیۆنان دۆلار وەبەرهێنراون بۆ پاڵپشتی ئابووری عێراق.
    ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق لەڕێگەی پەرەپێدانی ئابوورییەكەیەوە پاڵپشتی بەهێزكردنی گەنجان و بەرەنگاربوونەوەی بێكاری دەكات، هەروەها پاڵپشتی پەروەردەكردن دەكات، بەتایبەتی بۆ ژنان، ئاماژەی بەوەشكرد : كەنەدا پاڵپشتی عێراق دەكات لەبواری چارەسەری ژینگەیی، جگە لەوەی هاوكاری عێراق دەكات لە بواری نەوت و گازدا.
    ئاماژەی بەوەدا كە ئەزموونی پێشەنگانەی كەنەدا لە بواری دەرهێنانی نەوت و گازدا دەتوانرێت بگوازرێتەوە بۆ عێراق، بەتایبەتی لە بواری گازە دەردراوەكان و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان و نۆژەنكردنەوەی بۆری گواستنەوەی نەوت، بەكارهێنانی وزەی جێگر وەك وزەی خۆر و دابینكردنی شارەزایی كەنەدی بە تایبەت لە بوارەكانی تەكنەلۆژیادا.